پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 79 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 74 دۆلار و 49 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ دووشەممە نەهۆی کرانەوەی دەروازەکانی چینەوە نرخی نەوت بەڕێژەی %1 بەرزبووەوە و حکومەتی چینیش ئاشکرایکرد، لەمساڵدا بەنیازە هاوردەی نەوت بەڕێژەی %20 زیادبکات.