تورکیا چیای مەتینا بۆردومان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە سوپای تورکیا دەستیکردەوە بە بۆردومانکردنی چیای مەتینا لە قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی دووەمە فڕۆکەکانی تورکیا چیای مەتینا بۆردومان دەکەن.

باسی لەوەش کرد، تورکیا لەو بۆردومانانەدا ئەو ئەندامانەی پارتی کرێکارانی کوردستانی کردووەتە ئامانج کە لە چیاکەدا ماونەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە تۆپهاوێژەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردومانکردنی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە چیای مەتینا کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا