پێنج زەیتی سروشتی دەتوانرێت بۆ سیستمی خۆراکی زیادبکرێن

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک جۆر لە زەیتە ناتەندروستەکان زیانێکی زۆر بەتەندروستی دەگەیەنن، ئەو جۆرانەی ئاژەڵین زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانیاندا لەوانەیە ببنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ، بەڵام هەندێک جۆری دیکەیان کە تەندروستن دەتوانرێن بۆ سیستمی خۆراکی زیادبکرێن بەپێی ماڵپەڕی”ndtv”.

بەکارهێنانی ئەم زەیتە سروشتیانە لەجێی زەیتەکانی دیکە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دەبێت بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی بەدەست کێشەی کۆلیستڕۆڵەوە دەناڵێنن:

-زەیتی کونجی
هیچ کۆلیستڕۆڵی تێدانییە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

-زەیتی عەلی بابا
دەتوانرێت لەجێی زەیتە ناتەندروستەکان بۆ دروستکردنی خواردنەکان بەکاربهێنرێت.

-زەیتی زەیتون
کۆلیستڕۆڵی تێدانییە و تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە.

-زەیتی تۆوی چیا
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە، دەتوانرێت لە زەڵاتەکاندا بەکاربهێنرێت.

-زەیتی ئاڤۆکادۆ
ئاڤۆکادۆ تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئۆکسانی هەیە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە، زەیتەکەشی بەهەمان شێوە بەسوودە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا