چوار خواردن بۆ چارەسەرکردنی کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا

پۆڵەتیک پرێس

ڤیتامین دی یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگەکان بۆ جەستە، لەوەرزی زستان و پایزدا لەگەڵ کەم چوونە بەر تیشکی خۆر و کورتی ڕۆژ ئەم ڤیتامینە ڕێژەکەی لەجەستەدا کەمدەبێتەوە، بەڵام دەتوانرێت لەڕێگەی هەندێک لە خواردنەکانەوە زیادبکرێت بەپێی ماڵپەڕی”webmd”.

کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا زیانێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت و کاریگەری نەرێنی زۆری لێدەکەوێتەوە، چونکە پارێزگاری لە تەندروستی جەستە و بەهێزی ئێسک وددانەکان دەکات، ئەم خواردنانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی و لەڕێگەیانەوە دەتوانرێت چارەسەری کەمی ئەم ڤیتامینە بکرێت:

-ماسی
ماسییەکانی سەلەمون، ماکریل و تونە سەرچاوەیەکەی سەرەکی ڤیتامین دین و سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە.

-هێلکە
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین دی، بۆیە بەیەکێک لە باشترین خواردنەکان بۆ زیادبوونی ڕێژەی ڤیتامین دی لەجەستەدا دادەنرێت.

-شیر
ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە، بەتایبەتی ڤیتامین دی.

-شوکولاتەی ڕەش
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین دی، بۆیە دەتوانرێت بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا