پۆڵەتیک پرێس
ئەگەر تۆ یەکێک نیت لە عاشقانی قاوە، ئەوا بەدڵنیاییەوە یەکێک لەو کەسانەی بە خواردنەوەی کوپێک چا ڕۆژەکەیان دەستپێدەکەن، بۆ ئەنجامدانی ڕۆژێکی درێژ و پڕلەکار بە وزەیەکەی زۆرەوە، بەڵام پێتچۆنە ڕۆژەکەت بە گرانبەهاترین چا لەجیهاندا چای دارجیلنگ” دەستپێبکات.
ڕاستە هاوشێوەی چاکانی دیکە، بەڵام تام و شێوازی کشتوکاڵەکەی وایکردووە زیاتر بەناوبانگ بێت، ئەم جۆرە چایە بەم دواییانە دەرنەکەوتووە، بەڵکو مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1835 کاتێک بەڕیتانیەکان لە هیندستان نیشتەجێبوون بەتایبەتی لەگەڵ پزیشک کامپبێڵ کە بەرەو ناوچەی دارجیلینگ ڕۆیشتن، بەپێی ماڵپەڕی”سلیرب”.
بەگەیشتنی کۆمپانیای هیندی ڕۆژهەڵاتی بەڕیتانیا لەساڵی 1820 بۆ هیندستان، چای نەریتی دروستکراوی هۆزی سینگبو دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی گەورە لە ئاسام، بەڵام وردە وردە بەڕیتانیەکان هاتن چایەکی دیکەیان بەتامێکی سروشتی بەرهەمهێنا کە پێیان دەوت “چای شامپاین”، دوای گەیشتنی پزیشک کامپبێڵ لەساڵی1839 بۆ ناوچەی دارجیلینگ مێژووی چای دارجیلینگی ڕاستەقینە دەستیپێکرد، بەڕیتانیا گرنگییەکی زۆری بە بەرهەمهێنانی چای دارجیلینگ دەدا و لەناوچەی دارجیلینگی هیندی لە شاخی هیمالایا لەلایەن هۆزەکانی لیچاوە بەرهەمدەهێنرێت بەچەند ڕەنگێکی جیاواز وەک، ڕەش، سەوز و سپی، بەهۆی تامە جیاوازەکەیەوە کە لە هیچ شوێنێکی دیکە ناتوانرێت بدۆزرێتەوە چای دارجیلینگ بووە بە یەکێک لە گرانبەهاترین چایەکانی جیهان.