پۆلیسی سلێمانی کەسێک دەستگیردەکات کە زیاد لە 15 ملیۆن دیناری لە کچێک سەندووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، “مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە فێڵ 15 ملیۆن و 500 هەزار دیناری لە كچێك سەندبوو” .

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای ئەوەی كچێك سكاڵای لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركرد كە بە فێڵ پارەی لێوەرگرتووە و لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ناسیویەتی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد”.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات تۆمەتبار لە شاری هەولێرەوە بهێنرێتە سلێمانی و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربكرێت و بەشێك لەپارەكانیش دەستیبەسەردابگیرێت .

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ف، ع لەدایكبووی 2003، دانیشتووی هەولێر-سەیدئاوا) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 452 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا