بانکی ناوەندیی عێراق هەنگاوێکی گرنگ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەگرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی یەکشەممە بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 83 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینەیی بخاتە بازاڕەوە و بڕی 28 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە بخاتە بازاڕەوە.

ئامانج لە ئەم هەنگاوەی بانکی ناوەندیی عێراق بریتییە لە دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کە لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێم 155 هەزار و 750 دیناری عێراقییە و بەردەوام لە هەڵکشان و داکشاندایە.

هەر بەهۆی بەرزی بەهای دۆلارەوە هەفتەی ڕابردوو لەبەردەم بینای بانکی ناوەندیی عێراق هاوڵاتیان گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوایان کرد بەهای دۆلار بەرامبەر دینار وەک پێشتری لێبکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا