پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و باران بارین بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیا جیا، لە کاتەکانی شەودا لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئەگەری دروسبوونی تەمێکی سووک هەیە و لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.
لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممە ئەوە هاتووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیا جیا، لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێکجار بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.
هاوکات، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 15 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 8 پلەی سیلیزییە.