منداڵێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ى باوكیدا گیانى له‌ده‌ست دا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە لە سنووری خورماتوو، منداڵێک لەژێر ئەشکەنجەی باوکیدا گیانی لەدەستدا.

لەوبارەیەوە عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو ڕایگەیاند، ”لە ناحیەی ئامرلی، پیاوێك بەهۆی كێشەی خێزانییەوە، بە دار و وایەر زۆر لە كوڕێكی خۆی داوە”.

وتیشی، سەرەنجام كوڕەكەی بە ناوی (س، ز)، كە لەدایكبووی ساڵی 2008ە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا و پاشان تەرمەكەی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هێزەكانی پۆلیس لەبارەی ئەو ڕووداوەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا