یەکێتی ئامادەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە کە ئامادەن بۆ کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئامادەن بۆ کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی بەو مەرجەی داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت.

لەوبارەیەوە سالار سەرحەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە هەمیشە وتوومانە کە باوەڕمان بە گفتوگۆ هەیە و دەرگای گفتوگۆ داناخەین.

باسی لەوەش کرد، پێمانخۆشە هەموومان پێکەوە ئەم وڵاتە بەڕێوەببەین و دەرگای دیالۆگ داناخەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا