پۆڵەتیک پرێس
ڕیەڵ می تایبەتمەندیە زۆر و جیاوازەکەی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو، کە ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی دیکە دەکات.
ڕیەڵ می سی55 کێشەکەی 181 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری تایگەر تی616 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 4880 میلی ئەمپێرە.