هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام لە خەلەكان دەستپێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە خەلەكان ئامادەكاری دەكرێت بۆ دەستپێكردنی قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیارو راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

رۆژی سێشەممە 3_1_2023 لە سنوری هۆبەی دارستان و پاوانی خەلەكان تیمەكان دەستیانكرد بەگرتنەبەری ڕێوشوێنە زانستییەكانی ئامادەكردنی زەوی بۆ چاندن و زیادكردنی رووبەری دارستانی، كەبڕیارە بەپێی تایبەتمەندی ناوچەكە و كەشوهەوا نەمامی پێویست و گونجاویان بۆ دابین بكرێت.

تەها سلێمان لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی خەلەكان لە لێدوانێكدا روونیكردەوە لەسنورەكەیان رووبەرێك زەوی دارستانی بوونی هەیە كە پێویستی بەوەیە سەوزبكرێت و بكرێتە دارستان بەسودوەرگرتن لە دەستی كاری ناوچەكەمان كارەكان رایی دەكەین.

وتیشی: سوپاسی بێپایان ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین بۆ ئەم بڕیارە كە راستەوخۆ كاریگەریی دەبێت لەسەر پاراستنی ژینگە و زیادكردنی رووبەری دارستان و سەوزایی كەئەمەش هەنگاوێكە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی پیسبوونی ژینگە و ئاووهەوا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا