چوار خواردنەوەی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنی

پۆڵەتیک پرێس

کەمخوێنی حاڵەتێکە بەهۆی دابەزینی ڕێژەی خڕۆکە سوورەکان یان هیمۆگڵۆبینەوە ڕوودەدات، کە دەبێتە هۆی دابەزینی ئۆکسجینی خوێن و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی دەبێت.

چەندین هۆکاری جیاواز بۆ توشبوون بە کەمخوێنی هەیە وەک، کەمی ڤیتامین B12، ترشی فۆلیک و کانزای ئاسن، یان هەندێکجار لەوانەیە بەهۆی توشبوون بە هەندێک لە نەخۆشییەکانەوە ڕووبدات، بەپێی ماڵپەڕی”تایمز ئۆف ئیندیا” ئەم خواردنەوە سروشتییانە یارمەتی زیادبوونی ڕێژەی هیمۆگڵۆبین و چارسەرکردنی کەمخوێنی دەدەن:

-خواردنەوەی شەربەتی سروشتی میوەکان وەک، هەنار، ترێ، پڕتەقاڵ، هەنجیر و سێو.

-خواردنەوەی شەربەتی سروشتی سەوزەواتەکان وەک، سپێناخ، چەوەندەر، تەماتە و کەلەرم.

عصائر لعلاج فقر الدم - تعرف عليها | الكونسلتو

-دەتوانرێت شەربەتی سروشتی تێکەڵەی حەلبە، کونجی و گژنیش دروستبکرێت سوودێکی زۆری بۆ کەمخوێنی دەبێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ئاسن.

-شەربەتی سروشتی هەڵوژە بەیەکێک لە باشترین خواردنەوە سروشتییەکان بۆ زیادبوونی ڕێژەی هیمۆگڵۆبین دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا