بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی ناوچەكە ئۆپراسیۆنێكی بەرفراوان لە ناوچەی سەنگاو ئەنجام درا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG، فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لیوای 711 ی هێزەكانی حەفتای هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان، ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی و زەمینی بەرفراوانیان لە چیای ئاشداخ و ناوچەی سەنگاو ئەنجام دا.

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكە لە سەعات 5:00 بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 2_1_2023 بەڕێوەچوو تەواوی سنوری سەنگاوی گرتەوە و تا سەعات 2:00 ی پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژی خەیاند و كیوماڵی هەموو ئەو سنورانە كرا بە مەبەستی دڵنیایی و بەدواداچوونی زیاتر لەسەر بارودۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە.

بەپێی زانیارییەكان ئەنجام دانی ئەم ئۆپراسیۆن و كیوماڵە تەنها مەبەست لێی دڵنیابوون و بەدواداچوونی ورد ئەمنی و سەربازی بووە و لەئەنجامی پشكنین و گەڕانی بەرفراوانی هێزە هاوبەشەكان دڵنیابوونەوە لە ئارامی و ئاسایشی سەنگاو دڵنیایش درایە خەڵكی سەنگاو كە سنورەكەیان كۆنتڕۆڵە و پارێزراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا