قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەك ملیۆن نەمام بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە قەزای قەرەداغ و دوای تەواوكردنی رێكارە زانستیەكان، هەڵمەتی نەمام رواندن بەڕێوەچوو.

حسێن حەمە كەریم، نوێنەری نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان روونیكردەوە هەڵمەتی نەمام رواندن بەردەوامە و ئەمڕۆ جگە لەوەی لە سنوری قەرەداغ بەردەوام بووین و دەستمان بە جێبەجێكردنی پرۆسەی چاندنی نەمامەكان كرد هاوكات لە سنوری دارستانی ئەزمەڕیش لە سلێمانی چەندین تیم لە كاركردنی بەردەوامدان و بەپێی چەند قۆناغێكی تریش پرۆسەكە بەردەوامی دەبێت و دەچینە شاروشارۆچكەكانی تری هەرێم ئەمەش لەپێناو زیاد كردنی روبەری دارستانەكان و سەوزایی و پاراستنی ژینگەكەمانە.

هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ ئەم هەڵمەتە نیشتمانییە لە سنوری هۆبەی دارستان و پاوانی قەرەداغ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە چونكە رووبەرێكی بەرفراوانی زەوی دارستانی هەیە كە پێویستی بەنەمام رواندنەو ئەمەش بۆ هاوڵاتیانی سنورەكە جێی دەستخۆشییە و پێشوازی لێ دەكرێت چونكە خەڵكی ئەم ناوچەیە ژینگەدۆستن و دارستانەكان ژینگەیەكی لەباریان فەراهەم كردووە بۆ كەرتی گەشتیاری، بەتایبەت كەساڵانە و لەوەرزی بەهاردا ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتی و گەشتیار لەناوچە جیاكانەوە سەردانی دەكەن بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا