نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی 12 لە سلێمانی راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 12ی ساڵی 2022، لە شاری سلێمانی راگەیەندرا و نرخی هەر ئەمپێرێك 13 بۆ 16 هەزار دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان، بە گوێرەی نرخی گازوایل، نرخی سەعاتی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بە 57 دینار دیاریكرا.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی كارەبای سلێمانی مۆلیدە ئەهلییەكان بە تێكڕایی لە مانگێكدا 230 بۆ 290 سەعات كاریان كردووە، بەوەش نرخی هەر ئەمپێرێك لە مانگێكدا لە نێوان 13 هەزار و 250 دینار بۆ 16 هەزار و 500 دینار دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات نرخی ئەمپێرێك كارەبا لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر بە پێی پێدانی كارەباكە جیاوازە و هەر مۆلیدەیەك بە پێوەری پێدانی كارەبای خۆی پارە وەردەگرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەی كارەبای سلێمانیدا هاتووە: نرخی ئەمپێری شوێنە بازرگانییەكان و ناو بازاڕ و ئەو مۆلیدانەی پێش نیوەڕۆ كاریان كردووە زیاتر دەبێت لەبەرئەوەی زیاتر كاریان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا