بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی پرسی ژینگەی کردووەتە ئەولەویەتی کاری خۆی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسی ژینگەی کردووەتە ئەولەویەتی کاری خۆی و هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمامیش لە هەرێمی کوردستان هەر لەو پێناوەدایە.

ئەمڕۆ دووشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی چەندساڵەی نزار ئامێدی کرد کە یاوەرێکی نزیکی سەرۆک مام جەلال بووە و خزمەتێکی بەرچاوی لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق پێشکەشکردووە. وتیشی، دڵنیام لەم بەرپرسیارێتییە نوێیەشدا بە هەمان رۆحیەت و ئەزموونی دەوڵەمەندی خۆتانەوە کار دەکەن و خزمەتێکی بەرچاوی گەل و وڵات دەکەن.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگەی عیراق کرا و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، بەداخەوە گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگەی عیراق و هەرێمی کوردستانیش دروستکردووە، بۆیە ئێمە هاوکار و پشتیوانتان دەبین بۆ هەر هەوڵێک کە لەخزمەت پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەماندایە. وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسی ژینگەی کردووەتە ئەولەویەتی کاری خۆی و هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمامیش لە هەرێمی کوردستان هەر لەو پێناوەدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا