پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەسەڵاتدارانی مەکسیک ڕایانگەیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆسەر زیندانێکی مەکسیک نزیک لە سنوورەکانی ئەمریکا، 14 کەس کوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەنێو کوژراوەکاندا 10 کەسیان پاسەوانن، هەر بەهۆی هێرشەکەوە چوار کەسی دیکەش بریندارن.
هێرشەکە کاتێک ڕوویداوە کە خزم و کەسوکاری ژمارەیەک لە زیندانیان لەبەردەم زیندانەکەدا بوون و چاوەڕێ بوون بەبۆنەی ساڵی نوێوە چاویان بە کەسە نزیکەکانیان بکەوێت کە بەندکراون.
هاوکات، هەر بەهۆی ئەم هێرشەوە هەندێک لە زیندانییەکان توانیویانە هەڵبێن.