فلیك بە تەمای چی یە؟

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی تیاگۆ ئالكانتارا ڕۆیشت و خافی مارتینێز دواهەمین یاریزان و هەر 3 یاریزانە خواستراوەكە ڕۆیشتنەوە كە ئەوانیش هەریەك لە (كۆتینهۆ و پیریسیچ و ئۆردیزۆلا) بوون و تەنها سانێ‌ و چەند یاریزانێكی لاوی گواستەوە لە ئێستاشدا بە تەمایە ماریۆ گۆتزە خاوەنی گۆڵی بردنەوەی مۆندیالی 2014 بگوازێتەوە ڕیزەكانی بایرن پاش 4 ساڵی لە جێهێشتنی یانەكە.

ڕۆژنامەی بێڵدی بەربڵاو لە ئەڵمانیا هەواڵەكەی بڵاو كردەوە گوایە فلیك پەیوەندی تەلەفۆنی بە گۆتزەوە كردووە كە ئێستا یاریزانێكی ئازادی بێ‌ یانەیە پاش هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی لە لایەن دۆرتمۆندەوە و داوای لێ‌ كردووە جارێكی تر ڕوو لە بایرن بكاتەوە، چونكە ئەو پێویستی پێیەتی و دەتوانێت سوود لە تواناكانی وەربگرێت.

Bild ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە كە یاریزانەكە خۆشحاڵە بە گەڕانەوەی بۆ بایرن، چونكە پێی وایە ئەو یانەیە بۆ چەند ساڵی داهاتووش دەتوانێت كێبڕكێی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ بكات و ئەویش خۆشحاڵە كە بتوانێت لەو پڕۆژەیەی فیلك دا بوونی هەبێت.

لە لایەكی ترەوە هەریەك لە كارل هانز ڕۆمەنیگەی سكرتێری یانە باڤارییەكە و حەسەن ساڵد حەمەدزیجی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە ترسی خۆیان لەو بڕیارەی فلیك ڕاگەیاند بەو پێیەی بایرن لە ئێستادا پێویستی بەوە نییە تووشی كۆبوونەوەی میدیا ببێت لێی و گەڕاندنەوەی گۆتزەی تەمەن 28 ساڵیش كە لە ئێستادا خۆی بێ‌ یانەیە بۆ بایرن دەنگۆیەكی زۆر بە دوای خۆیدا دەهێنێت و پێ‌ دەچێت یاریزانە گەڕاوەكەش نەتوانێت ئەوەی پێویستە پێشكەش بە فلیك و یانەكەی بكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا