شیاومی مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی شیاومی پۆکۆ ئێف فایف بەباشترین تایبەتمەندی دەخاتە بازاڕەوە.

شیاومی پۆکۆ ئێف فایف کێشەکەی 202 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی3200/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1200 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی8200ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 5500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا