سەرجەم کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دادەمەزرێنرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی عێراق بڕیاری دامەزراندنی سەرجەم ئەندامانی گرێبەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان واژۆ دەکات و بڕیارەکە کارمەندانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

لەوبارەیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری دامەزراندنی ئەندامانی گرێبەستی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەلایەن وەزیری داراییەوە واژۆی لەسەر کراوە و جێبەجێ دەکرێت.

جەختی لەوەش کردەوە، بڕیارەکە سەرجەم کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کارمەندانەی لە ساڵانی دوای 2009 چەند ساڵێک گرێبەستیان لەگەڵ کۆمسیۆندا هەبووە و دواتر کاتی گرێبەستەکەیان کۆتاییهاتووە لە بڕیارەکە سوودمەند نابن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا