پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی شەممە، رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاشكرایكرد كە عێراق و سوریا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەن كە زۆرترین رۆژنامەنووسیان تیادا كوژراوە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا.
بە گوێرەی راپۆرتەكە، لەنێوان ساڵانی 2003 و 2022 هەزار و 668 رۆژنامەنووس لە جیهاندا كوژراون، بە رێژەی 80 رۆژنامەنووس لە هەر ساڵێكدا.
ئەوەشهاتووە، هەریەك لە عێراق و سوریا لە ریزبەندی یەكەمدا دێن لەنێو مەترسیدارترین وڵات بۆ سەر ژیانی رۆژنامەنووسان بە كوژرانی 578 رۆژنامەنووس لە بیست ساڵدا، بەمەش یەك لەسەر سێی رۆژنامەنووسە كوژراوەكان لەو دوو وڵاتەدا بوون.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی ئەو 20 ساڵەدا زۆرترین رۆژنامەنووس لە ساڵی 2013 و 2021 كوژراون كە تیایدا ( 142 و 144) رۆژنامەنووس كوژراون، بەتایبەت بە هۆی ململانێكان لە سوریا.
بەمەش عێراق و سوریا پێش وڵاتانی دیكەی وەكو مەكسیك (125)، فلیپین (107)، پاكستان (93)، ئەفغانستان (81) و سۆماڵ (78)، كەوتووە لە رووی ژمارەی كوژراوان.