وەهاب هەڵەبجەیی: ساڵی 2022 یەكێك بوو لە ساڵە سەختەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژە تیرۆر لە پەیامێكدا رایگەیاند، ساڵی 2022 یەكێك بو لە ساڵە سەخت و پر لە ئاڵنگارییەكان، هیوادارم لە ساڵی 2023دا هەموان پێكەوە بتوانین كوردستان زیاتر بگەیەنینە كەناری ئارامی و بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستەتر بۆ هاونیشتیمانیانم.

وەهاب هەڵەبجەیی لە پەیامەكەیدا بڵاویكردەوە، ساڵی 2022، یەكێك بو لە ساڵە سەخت و پر لە ئاڵنگارییەكان، ساڵێك بو هەرگیز تەمەنای گەڕانەوە و هاتنەوەی ڕوداوە ناخۆشەكانی ناكەم، ساڵێك بو، بەلەدەستدانی یەكێك لە ئازیزترین برا و هاوڕی و هاوسەنگەرم شەهید ئاكام، كۆتاییهات.

وتیشی: لە ساڵی نوێی 2023، هیوادارم هەموان پێكەوە بە گیانی بەرگری و یەكڕیزی داكۆكی لە مافە ڕەواكانی حزبی شەهیدان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی ڕێگای ئازادی كوردستان و ڕێبازی ڕێی شەهیدانی دەستی تیرۆر بكەین، هەموان پێكەوە بتوانین كوردستان زیاتر بگەیەنینە كەناری ئارامی و بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستەتر بۆ هاونیشتیمانیانم.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ساڵی نوێدا ئەو مافە بەخۆم دەدەم، وەك بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، بەناوی سەرجەم فەرماندە و ئەفسەرانی دژەتیرۆر، لە سەر ڕێبازی شەهیدەكانمان بەردەوام دەبین، هەرگیز سازش لە سەر ڕێباز و مافەكانیان ناكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا