سودانی ژمارەیەك بڕیار و رێنمایی تایبەت بە هێزە ئەمنییەكان دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، دوا كۆبونەوەی 2022 ی لەگەڵ دەستەی هەماهەنگیی هەواڵگری نیشتمانی ئەنمجامدا و ژمارەیەك بڕیار و ڕێنمایی دەركرد.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكایەتی كۆبونەوەی خولیی دەستەی هەماهەنگی هەواڵگری نیشتمانی كرد، بە ئامادەبونی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، سەرۆكی ئەركانی سوپای سوپا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و بەرپرسانی دەزگا هەواڵگرییەكان، بۆ تاوتوێكردنی واقیعی خزمەتگوزارییە هەواڵگرییەكان لە ساڵی 2022، هەروەها هەڵسەنگاندنی تواناكانی هەواڵگری بۆ ساڵی داهاتو، پێداچونەوە بە گرنگترین كێشەكان و ڕێگاكانی زاڵبون بەسەریاندا.

محەمەد شیاع سودانی جەختی لە سەر پێویستیی پاڵپشتیی تەواو بۆ دەزگای هەواڵگری كردەوە لە پێناو پەرەپێدانی توانا تەكنیكی و مرۆییەكان.

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانیكرد، هەڵسەنگاندنێكی هەمەلایەنە بۆ ئەدای سەرجەم ئەو فەرماندانەی كە لە كەرتی هەواڵگریدا كاردەكەن بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا