مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی: ئومێدمان وایە ساڵی نوێ سەرەتایەكی ئومێدبەخش بێت بۆ خەڵكی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی پەیامێكی بەبۆنەی ساڵی نوێوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، دەستی ڕێز بەسنگەوە دەگرین لەئاست كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پیرۆزبای ساڵێ نوێ لە پێشمەرگە قارەمانەكان و تەواوی هەڤاڵانی ڕێكخستنەكان و هەمووچین وتوێژەكان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین.

دەقی پەیامەكە:

وێڕای پیرۆزبایمان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە سەری ڕێز و نەوازش دائەنەوێنین لە ئاست مێژووی خەبات و تێكۆشانی سەرۆك مام جەلال و تەواوی شەهیدانی كورد و كوردستان و دەستی ڕێز بەسنگەوە دەگرین لە ئاست كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە پێشمەرگە قارەمانەكان و تەواوی هەڤاڵانی ڕێكخستنەكان و هەموو چین و توێژەكان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین.

ئومێدمان وایە ساڵی نوێ سەرەتایەكی ئومێدبەخش بێت بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان .

ساڵی پێكەوەژیانی ئاشتی و تەبایی بێت و ساڵی گێڕانەوەی تەواوی بەها جوان و پیرۆز و ڕەسەنەكانی كوردەواری بێت و ساڵی كۆتایی هێنان بێت بە نەهامەتی و قەیران و ئاڵۆزییەكان و ساڵێكی پڕ خزمەتكردن بێت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و ساڵی بوژانەوە و سەقامگیریی سەرتاسەری بێت لە كوردستان و عیراقدا.

مەكتەبی ڕێكخستن

یەكێتی نیشتمانی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا