حکومەتی هەرێم لەسەر ڕووداوی هێرشکردنەسەر کچێک لە هوانە هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھێرش و پەلاماردانی کچێکی گەنج لە ناوچەی ھوانەی شاری سلێمانی جێگای شەرمەزاریە.

ئەمڕۆ شەممە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ھێرش و پەلاماردانی کچێکی گەنج لە ناوچەی ھوانەی شاری سلێمانی جێگای شەرمەزاریە ھەروەک چۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، ڕووداوێکی دیکەی دەستدرێژیکردنە سەر خانمێکی دیکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ڕووداوانە ھەرگیز مایەی قبوڵکردن نین و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دژی ھەموو جۆرە توندوتیژی و پێشێلکارییەکی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و مافەکانی ئافرەتان دەوەستێتەوە.

دووپاتیشی کردەوە، پێویستە بە زووترین کاتیش ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بگیرێتەبەر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا