یەکەمین دوو وڵات کامانەن کە پێشوازی لەساڵی نوێ دەکەن؟

پۆڵەتیک پرێس

یەکەمین دوو وڵات کە پێشوازی لەساڵی 2023 دەکەن ساموا و کیریباتیە لە باشووری زەریای هێمن، پلانیان وایە ئەمساڵ لەدوای دوو ساڵ بۆ یەکەمجار ئاهەنگ لەگەڵ گەشتیاران بگێڕن.

هەردوو وڵات سنووری خۆیان بەڕووی سەردانیکەران داخست لە مانگی ئاداری ساڵی 2020ەوە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کیریباتی لە مانگی ئابدا سنوورەکانی خۆی بۆ جیهان کردەوە و ساموا لەمانگی ئەیلولدا شوێنی کەوت.

دوو نمایشی ئاگری جیا لە ساموا ئەنجامدەدرێت، یەکێکیان لە ئاپیای پایتەخت و ئەوی دیکە لە ساڤای بۆ پیرۆزکردنی ساڵی نوێ، نمایشەکان لەلایەن شارەزایانی یاری ئاگرینەکانی نیوزلەندا لەنیوەشەودا لەیەک کاتدا لەهەردوو دوورگەکە ئەنجادەدرێت، دوورگەی کیریتامتی گەورەترین دوورگەی کیریباتیە بەنزیکەی 5000 کەسی تێدایە، یەکەم دوورگەی نیشتەجێبوونە کە ساڵانە پێشوازی لە سەری ساڵ دەکات، بەڵام هیچ ڕووداوێکی گەورە پلانی بۆ دانەنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا