ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان لەسەر هێرشکردنەسەر کچەکەی سلێمانی دێتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوە دادوەرییەکان دەکات کار لەسەر ڕووداوی هێرشکردنەسەر کچەکەی سلێمانی بکەن.

ڕۆژی هەینی لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی لە مەیدانی ماتۆڕسوارەکان لەلایەن چەند کوڕ و پیاوێکەوە گێچەڵ بە کچێکی گەنج کرا و توندوتیژی بەرامبەر کرا.

لەوبارەیەوە خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیانداوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، روداوی هێرشکردنەسەر کچێک له‌ سلێمانی بە پێشێلکردنی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ دەزانێت و داواش دەکات بەپەلە دەزگاکانی حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بکەن.

باسی لەوەشکرد، داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوە دادوەرییەکان دەکات کار لەسەر روداوەکە و هۆکارەکانی بکەن، بەپێچەوانەوە نەبونی کاردانەوە لەلایەن دامەزراوە حکومی و دادوەرییەکان لەسەر ئەو روداوە جێگەی قبوڵکردن نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا