لە ساڵی 2022دا داهاتی گومرگی هەرێم زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داهاتی دەروازەکان لە ساڵی 2022دا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادی کردووە.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ساڵی 2022 لە دەروازەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران نزیکەی 5 بۆ 6 ملیار دۆلار و لە دەروازەکانی تورکیاشەوە نزیکەی 10 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەبووە.

وتیشی، لە دەروازەکاندا نزیکەی ترلیۆنێک و 500 ملیار دینار داهات هەبووە و بەراورد بە ساڵانی پێشتر زیادیکردووە.

ئاشکراشی کرد، پلانی حکومەتی هەرێم ئەوەیە ساڵی 2023 تەنها پشت بە هاوردەکردن نەبەستێت و هەناردە زیادبکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا