سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامۆسنگ مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێف07 بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی دیکە دەکات.

سامۆسنگ گالاکسی ئێف07 کێشەکەی 214 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.56 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ611ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید15 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە 10 یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+32) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە، خێرای پاترییەکەی 5200 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا