شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و بڕیارە لەساڵی 2023دا بیخاتە بازاڕەوە.

ڕێدمی نۆت 12 پڕۆ سپید بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی بگرێت، کێشەکەی 181گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز.

چارەسەرکەری ئەدرینۆ642 ئێڵی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی سێ جۆرە شەش، هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+108) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا