بافڵ جەلال تاڵەبانی: ساڵانێكە خەڵکی كوردستان بەدەست کێشەی شایستە داراییەکانەوە دەناڵێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا كۆبوونەوە.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوورییەكان تاوتوێكران و پرسی بودجەی عیراق و پشكی هەرێم و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

هاوکات، هەردوولا هاوڕابوون كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربكرێت تاوەكو چیتر ژیانی خەڵك تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان نەكرێت.

‏‎لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی لەبارەی پشكی هەرێم و دابینكردنی شایستە داراییەكان و رایگەیاند، ساڵانێكە هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی باجی ئەم كێشەیە دەدەن و كراونەتە قوربانیی ململانێكان.

وتیشی، بۆیە دەمانەوێت لەگەڵ برا و دۆستەكانمان لە بەغدا چارەسەرێكی نیشتمانی و یەكجارەكی ئەم كێشەیە بكەین و كۆتایی بەو دۆخە بهێنین، كە ئەمەش بە نسبەت یەكێتییەوە ئەولەویەتە و هەموو هەوڵێكی لەپێناودا دەدەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا