حکومەتی هەرێم: بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکە بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بریاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هێلکە بۆ ناو هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەکرد، “هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی هێلکە، گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویش بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی هێلکە، هەنگاوی گەورەی ناوە.”

وتیشی، “بەپێی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، هەرێمی کوردستان ساڵانە 919 ملیۆن و 800 هەزار هێلکە، هەرناردەی دەرەوە دەکات. ئەمە جگە لەوەی کە گرنگییەکی زۆر بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ بازاڕی دەرەکی دەدرێت بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و ساخکردنەوەی بەرهەمی هێلکەی پڕۆژە و کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “بریاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هێلکە بۆ ناو هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، ئەمەش بۆ بوونیادنانی بناغەیەکی گرنگیی ئابووری و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و دەستەبەرکردنی خۆراکێکی تەندروست بۆ هاووڵاتییان، هەروەها پەرەدان بە بەرهەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی هەلی کار”.

جێی ئاماژەیە پێشتر، بڕی بەرهەمی ڕۆژانەی هێلکە ملیۆنێک و 80 هەزار بوو، لەکاتێکدا ڕێژەی پێویستی ناوخۆیی لە ڕۆژێکدا دوو ملیۆن و 520 هەزار بوو، ڕێژەی کورتهێنانیش لە ڕۆژێکدا ملیۆنێک و 440 هەزار بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا