کارەبای ناوبازاڕی سلێمانی دەکرێتە سیستمی پریپەید

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ گۆڕینی کارەبای ناوبازاڕی سلێمانی بە سیستمی کارتی پریپەید.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاشکرای کرد، هەر ئەمڕۆ حەوت تیممان لە بازاڕی سلێمانیدا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ گۆڕینی سیستمی کارەبای ناوبازاڕ بە سیستمی پریپەید.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، تا ئێستا سیستمی پریپەید لە شەش شوێن جێبەجێکراوە کە دووانیان لە هەولێرن و چوارەکەی دیکەش لە سلێمانی و دهۆکن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا