بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی بڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ستایشی بڕیارەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکەین سەبارەت بە تەملیککردنی ئەو زەوی، موڵک و خانووانەی کە خوشک و برا ئێزدییەکان لە شەنگال لە ساڵی (١٩٧٥)ەوە تێیدا نیشتەجێن و لەلایەن حکومەتی بەعسی رووخاوەوە لێی بێبەشکرابوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم بڕیارە بە گێڕانەوەی ماف بۆ خوشک و برا ئێزدییەکان دادەنێین پاش بێبەشکردن و پەراوێزخستنیان بۆماوەی چەندین ساڵ. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران دەکەین بۆ ئەم بڕیارە بوێرانەیە.

وتیشی، روونیدەکەینەوە کە ئەم ڕێوشوێن و بڕیارانە لە چوارچێوەی داواکاری و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ گێڕانەوەی مافی ئێزدییەکان لە رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتدا کە بە سوپاسەوە حکومەت وەڵامی دایەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەم هەنگاوە بە شێوەیەکی کارا یارمەتیدەر دەبێت لە گێڕانەوەی ماف بۆ خوشک و برا ئێزدییەکانمان و هەڵگرتنی ئەو زوڵمەی کە چەندین ساڵە لە سەریانە. هەنگاوێکیشە بە ئاڕاستەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، سەقامگیری ئارامی و ئاسایش لە شەنگال و ئەو سنوورانەی دیکە کە نەهامەتی زۆریان چەشت بەهۆی داگیرکردنیان لەلایەن تیرۆریستانی داعش و کۆتاییهێنان بەو ئازار و نەهامەتییانەی دووچاری کەسوکارەکانمان بووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا