لە بەغدا ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و سێ منداڵی سیانە گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بەغدا ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایك و باوكیان و منداڵێكی دیكەی تەمەن چوار ساڵ رزگاركران.

بەرگری شارستانی بەغدا راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی ئیعلام لە باشوری بەغدا ئاگر لە ماڵێك كەوتووەتەوە، كە دایك و باوكێك و چوار منداڵی تێدابووە.

وتیشی، توانراوە دایك و باوكەكە لەڕێی هەناسەی دەستكردەوە لە گەڵ منداڵكی دیكەیان رزگاربكرێن و سێ منداڵەكەش كە سیانەن و تەمەنیان 13 ساڵە بەهۆی دوكەڵی ئاگرەكە خنكاون و تەرمەكانیان دەرهێندراوەتەوە و گەیەندراونەتە پزیشكی داد.

بەرگری شارستانی بەغدا راشیگەیاند، هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بۆ ئامێری گەرمكەرەوە دەگەڕێتەوە كە بە داگیرساوی بەجێهێڵدراوە و ماڵەكەش داخراو بووە، هەروەها دیواری ماڵەكەش بە ماددەیەك روپۆشكراوە كە بۆ گڕگرتن مەترسیدارە و ئەو رووداوەی لێكەوتووەتەوە، تەرمی سێ منداڵەكەش ئاسەواری سوتانی پێوە نەبووە و بەهۆی دوكەڵی ئاگرەكەوە خنكاون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا