نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە دابەزی، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین.

بەرمیلێك نەوتی برێنتی دەریای باكوور 42 سەنت دابەزی و بە 82 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكا 50 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ زۆری ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەچین.

یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەرپرسانی بانكی ناوەندیی ئەمریكا رایانگەیاندووە، پێش ئەوەی كۆتایی بە سیاسەتی بەرزكردنەوەی سوودی بانكی بهێنن، یەك جاری دیكە سوودی بانكی بەرزدەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا