راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران: بەهای دینار دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی خۆی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، عێراق یەكێكە لەوڵاتە بەهێزەكانی ناوچەكە لە رووی داراییەوە، ئاماژە بەوەشدەكات، دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرەو سەقامگیری دەڕوات و دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

راوێژكاری دارایی محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، عێراق یەكێكە لە وڵاتە بەهێزەكانی ناوچەكە لە رووی داراییەوە بەڵام بڵاوكردنەوەی دەنگۆی ناڕاست لەنێو هاوڵاتیان وایكردووە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزێت لە بازاڕەكانی ناوخۆدا.

مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە بەدەستهێنانی دراوی بیانی لە زیادبووندایە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی بازرگانی دەرەكی و دەستەبەركردنی بەهەمان نرخی رەسمی كە 146 هەزار دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا