ئازایەتی و کەرامەت؛ (وانەی ژیان، پەروەردە و جوانی)

+ ئەگەر سەرکەتنەکان هۆکاری بنەڕەتی و دەستپێکیان بریتیبووبێت لەهەوڵدانی جدی بەپلان بۆداڕێژراوی جوان و خۆتەرخانی و بڕوابەخۆبوون و هیوا. ئەوە گیروگرفت و شکستەکانیش بەهەمان شێوە دەچنەوە سەر خاڵ گەلێکی دیارو ڕوون و پوختی بێ زۆری و ئاڵۆزی.

گیروگرفت و شکستەکان، چ لەسەر ئاستی تاک، کۆمەڵەیەک وەیانیش کۆمەڵگایەک بێت، بەگەڕانەوە بۆ تێگەیشتن لەهۆکاری تەواوەتی سەرهەڵدانیان و دواتر لەنگەرگرتن و غەرقبوون و ژیانکردن لەناویا، بێگومان گەیشتنە بەچەند هۆکارگەلێکی کەم(لەڕووی ژمارەیی)و ڕوون(لەڕووی دیاربوون و تێگەیشتن).

لێرە ئەگەر هۆکاری بنەڕەتی و دەستپێکی ئەم غەرقبوونەی کۆمەڵگای کوردی(باشور)ە وەربگرین، لەناو ژیان نابووتیەتی و ناپەروەردەو ستەموو مافیاگەری دەسەڵاتی سیاسی… بەڕوونی و پوختی بەهۆکارەکە دەگەین، دەگەین بەوەی کەپەیوەندیدارە بەتاک بەتاکی خەڵکەوە، کە ئەم مناڵە بەدوو ووشە پێمان دەڵێت؛ ((ئازایەتی و کەرامەت)).بەڵێ ئەوە ئەو مناڵە هەژارە لەگیرفان و دەوڵەمەند و جوانە لەعەقڵ و پەروەردەدا، وەبیری هەمووان دەخاتەوە کە ئەوە؛ ئازایەتی و کەرامەتە (خەمی لەپێناو بوونێکی پڕشکۆو مانەوەیەکی بۆ ئەبەد جوان لەخۆگرتووە).

بۆیە کەسێک شک نابەی بەگوێگرتن لەسادەیی ئەو، قوڵ قوڵ نەبێتەوە لەقسەکانی و گوێگرتن بۆی، چ ئەوانەی لەو دونیا خەمیەی ئەودان بۆ بوون و ژیان و بەردەوامبوونێکی سەربەرزانە، چ ئەوانەشی کەلەدونیای سەرکزیەتی و ترسنۆکی و بێکەرامەتیدان. کەژیانی خۆیان و ئەوو هاو وێنانیشیان تەفروتوناکردووە، لەپای دوو دیناری کۆیلایەتی، بۆ دەست و دەسەڵاتی ستەمکاری.

+ #ئـەو بەوجوانی و ناسکیەی تەمەن و بەو نەرموونیانی و ڕەوانیە لەقسەکردن و بەو پڕبوونەی لەخەمی مرۆڤبوون و ژین و ژیان و بەردەوامی، بەئازایەتیەکی پڕلەکەرامەت، دووشتمان پێدەڵێت؛

١) ئەوانەی بێکەرامەت و سەرکزن، کەهۆکاری سەرەکی ژیان ناخۆشی من و ملیۆنانی ترن، دڵنیام بەگوێگرتن لەقسەکانم نەفرەتێک دەنێرن بەسەر خۆیان و تفێک بۆسەر سینگیان. بەڵام سەرکزیەتی هێندە ڕۆچووە بەبوونیاندا، هێندە ڕۆچوونە ناو بێ هەستیەوە، چرکەیەک دوای ئەمە نەک (من)، خۆشیان لەبیردەچێتەوە، سەرکزیەت نەبێت، کەشانازیە لەلایان، کەوێرانەیە بۆ خۆیان و بۆ من و بۆ هەمووان.

٢) خۆ ئەوانەشی کەلەبەرەی ئەو خەمی ئازایەتی و کەرامەتەی من-ن کەباسی دەکەموو لەسەری دەڕۆم، دڵنیام بەگوێگرتن لێم؛ مکوڕترو سورتردەبن لەهەڵوێست و بوون و مانەوەیان لەسەر ئەم ئازایەتی و خەمبوونێک بەکەرامەتەوە، کەسەربەرزییە. لەدونیا بۆخۆت و بەرامبەر بەهەمووان، لەدوواڕۆژ بۆخۆت و بەرامبەر بە خودا.

دۆڕاوەکان ئەوانەن کەلەبازنەی خاڵی یەکەم دەژین و شانازی دەکەن، براوەکانیش ئەوانەن کەلەبازنەی خاڵی دووەمدا دەژین و شەڕی بوون و شکۆمەندی دەکەن.

+ ئازایەتی و کەرامەت

ئەمەبوو وانەی؛ ژیان، پەروەردەو جوانی ئەمڕۆی من بۆ هەمووتان، بۆ ئەبەد.

* دکتۆر-ە قات و ڕیبات لەبەرەکەی زانکۆو ماستاوچیە سەرکزەکەی حیزب و کەس-نیم، مناڵە سەربەرزە جوان پەروەردەکراوە مافخوراوەکەی سەر شەقامەکەی ئەوبەرم، کەشانازی بەبوونموو، نەترسیم لەئێستاوە بەڕۆیشتنم دەکەم. ئەمە پەروەردەی دایک-مبوو بۆ من، هی من-یشە بۆ هەمووتان.

مناڵە ئاوفرۆشەکەی میوانی دوو دەقەی ماڵی هەمووان

سەربەرزبن.

زانا عوسمان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا