هێزی ئاسمانی عێراق دوو حەشارگەی داعش خاپور دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، دوو حەشارگەی داعشیان لە سنووری پارێزگای دیالە بۆردومانكرد و لە ئەنجامدا 10 چەكداری داعش كوژران.

بە گوێرەی راگەیەندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی هێزە هاوبەشەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق دوو حەشارگەی داعشیان لە ناوچەی نارینی سەر بە‌ پارێزگای دیالە بۆردومانكرد،‌ تێیدا 10 چەكداری داعش كوژران.

لە راگەیەندراوەكەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیدا هاتووە: لە رێگەی فڕۆكەی ئێف 16، هێزی ئاسمانی عێراق دوو حەشارگەی داعشیان بۆردومانكرد، هەردوو حەشارگەكە بەسەر 10 چەكدارەكەی داعش خاپووركران.

دوێنێ تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان، لەماوەی ساڵی 2022 دا نزیكەی 200 چەكداری داعش لە رێگەی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقەوە كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا