لە قەڵادزێ‌ تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی گەنجێكی تەمەن 22 ساڵانیان دۆزیوەتەوە كە بەپێی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی، خنكاوە.

رۆژی چوارشەممە، 28-12-2022، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی هاووڵاتییەكی گەنج بە ناوی (ٲ . م . ٲ) لە دایكبووی ساڵی 2000، دانیشتووی گەڕەكی فەرمانبەران لە قەڵادزێ، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، كە لە رووبارێكی نزیك گوندی چۆمخڕكە خنكاوە.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە زاری كەسوكاری گەنجەكەوە دەڵێت: باری دەروونی ناجێگیر بووە و پەركەم (سەرع)یشی هەبووە، بەو هۆیەشەوە كەوتووەتە ناو رووبارێكی نزیك گوندی چۆمخڕكە و خنكاوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كەسوكاری گەنجەكە خۆیان تەرمەكەیان دەرهێناوە و بردوویانە بۆ نەخۆشخانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا