پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هۆنۆر مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.
هۆنۆر 80 جی تی کێشەکەی 187 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1400 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەنی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(54+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، خێرای پاترییەکەی 4800 میلی ئەمپێرە.