چوار میوە لەوەرزی زستاندا پارێزگاری لە تەندروستی دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لەوەرزی زستاندا توشبوون بە نەخۆشییەکان زیاتر دەبێت بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما، بەڵام ئەگەر سیستمی خۆراکی دەوڵەمەندبێت بە هەندێک لە میوەکان ئەوا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکان کەمتردەبێت.

بەپێی ماڵپەڕی”newsbytesapp” ئەم چوار میوەیە لەوەرزی زستاندا پارێزگاری لە تەندروستی دەکەن:

-سێو
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، کانزا و ڤیتامینەکان بەیەکێک لە باشترین میوەکان لەوەرزی زستاندا دادەنرێت، هەروەها بەکتینی تێدایە یارمەتی تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات، هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.

أنواع التفاح وفوائده - ويب طب

-پڕتەقاڵ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، بەتایبەتی ڤیتامین سی ئەگەری توشبوون بە ئەنفلۆنزا کەمدەکاتەوە و ڕێگری لە وشکبوونەوەی پێست دەکات.

أبو سرة والأحمر من بينها.. أي أنواع البرتقال أفضل لصحة الإنس | الكونسلتو

-کیوی
یەکێکە لە باشترین میوەکان بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی، مس، مەگنسیۆم، ئاسن، کالیسیۆم، زینک، فۆسفۆر، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکانی تێدایە.

إليك فوائد تناول حبة كيوي يوميا

-هەنار
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە بەتایبەتی لەکاتێکدا پلەی گەرمی دادەبەزێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڤیتامین سی تێدایە بەرگری جەستە بەهێزدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا