پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە سەرجەم ئەو شەقامە لاوەکییانەی دێنەسەر شەقامی سالم دادەخرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ڕایگەیاند، لە رۆژانی 29 و 30ی کانوونی یەکەمی 2022 سەرجەم ئەو شەقامە لاوەکییانەی دێنە سەر شەقامی سالم دادەخرێن.
وتیشی، لە رۆژی 30ی کانوونی یەکەمیش کاتژمێر 01:00ی پاشنیوەڕۆ شەقامەکە لە پردی خەسرەوخاڵەوە بۆ بەردەم باخی گشتی بەربەست دەکرێت بەڕووی شۆفێراندا.
بەپێی راگەیێندراوی هاتووچۆی سلێمانی، داخستنی شەقامەکە تاوەکو رۆژی 01-01-2023 و کۆتایی هاتنی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ دەبێت.
هاوکات، بڕیارەکە لەلایەن لیژنەی ئەمنیی شاری سلێمانییەوە جێبەجێ دەکرێت و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدا دەبن لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لەو شەوەدا.