پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و بارانبارین بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم لە کاتەکانى شەودا .
لەبارەی کەشی سبەی سێشەممە ئەوە هاتووە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 15 پلەی سەدییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 10 پلەی سەدییە.