تەکنۆ بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای تەکنۆ مۆبایلی تەکنۆ فانتۆم ڤی فۆڵد بەتایبەتمەندی زۆر دەخاتە بازاڕەوە، کە توانای نوشتانەوەی هەیە.

تەکنۆ فانتۆم ڤی فۆڵد کێشەکەی 190 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 7.1 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری دایمێنسیتی900 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+32+16+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا