گەریلا كوژرانی ژمارەیەك سەربازی توركیای لە زاپ راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكییەكانی گەریلاكاندا لە ناوچەی چەمچۆی سەر بە زاپ، سێ سەربازی توركیا كوژراون و گورز لە خێمەیەكی سەربازیش دراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رۆژی یەك شەممە 25_12_2022 ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادیی كوردستان دژی سوپای توركیا لە ناوچەی زاپی باشووری كوردستان بڵاوكردەوە، كە دوێنێ و ئەمڕۆ ئەنجامیانداوە.

هەپەگە ڕایگەیاندووە، لەو چالاكییانەدا سێ سەربازی توركیا كوژراون و گورز لە خێمەیەكی سەربازیش وەشێندراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپای توركیا 10 جار بە چەكی كیمیایی سەنگەرەكانی گەریلای بۆردوومان كردووە، هەروەها تایەی ئۆتۆمبێل و كەرەستەی پلاستیكی سووتاندووە و دوكەڵی ژەهراویی خستووەتە ناو تونێلەكانی گەریلاوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە سوپای توركیا چوار جار بە فڕۆكەی جەنگیی و چەندین جاریش بە تۆپ و هاوەن و تانك و چەكی قورس سەنگەرەكانی گەریلای بۆردوومان و تۆپباران كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا