پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ باکوری کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی پارێزگای ئەرزڕۆمی باکوری کوردستان بکات.
لەوبارەیەوە محەمەد ئەمین ئۆز، سەرۆکی ڕێکخستنەکانی پارتی داد و گەشەپێدان لە پارێزگای ئەرزڕۆم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئەرزڕۆم دەکات و چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری دەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ ئەردۆغان بگاتە ئەرزڕۆم و لەگەڵ ڕێکخستنەکانی پارتی داد و گەشەپێدان کۆببێتەوە.
لەماوەی ڕابردووشدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی هەشت پارێزگای دیکەی باکوری کوردستانی کردووە و بەم سەردانەی ئەمڕۆوە ژمارەی سەردانەکانی بۆ باکوری کوردستان دەگاتە نۆ سەردان.