بەبۆنەی ساڵی نوێ‌ و جەژنی بەهارەوە چین رێوشوێنی نوێ‌ بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەگرێتەبەر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی چین دەڵێت، بەهۆی ئەو رێكارانەی لەم دواییەدا بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتوویەتییە بەر، مردن بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەو وڵاتە بۆ خوار 1٪ كەمبووەتەوە.

پەتاناسانی چین مەزەندەی ئەوە دەكەن هێشتا 10٪ بۆ 30٪ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە مەترسیی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن هەبێت، چاوەڕێش دەكەن لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی نوێدا دووچاری شەپۆلێكی سەختی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن ببنەوە.

حكومەت هۆكاری زیادبوونی ئەو مەترسییە بۆ ئاهەنگەكانی سەری ساڵ و فێستیڤاڵی بەهار لە چین دەگەڕێنێتەوە، هەر بۆیە ئێستا لەو وڵاتە مەرجی چوونەژوورەوە بۆ تەواوی شوێنە گشتییەكان بەستنی دەمامكە و فەرمانبەرانیش دەبێت هەر دوو رۆژ جارێك پشكنینی كۆرۆنا بكەن، ئەمە جگە لەوەی ئەوە هەفتەیەكە لە پەكین دەستكراوە بە دابەشكردنی پاكێجێك بەسەر خەڵكدا كە پێكدێت لە دەمامك، چارەسەری سەرەتایی و ئامێرێكی پشكنینی كۆرۆنا.

ناوەندی تەندروستیی نیشتمانیی چین دەڵێت، لە سەرەتای ساڵی 2020 ەوە كە ئەوكات مەترسیی گیان لەدەستدان لە چین 17٪ بوو، رێكارەكانیان وایكردووە ئێستا رێژەی مەترسیی گیان لەدەستدان 0.31٪ بێت ئەمە لە كاتێكدایە بەگوێرەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، مەترسیی گیان لەدەستدان لە جیهاندا بەهۆی كۆڤیدەوە 1.03٪یە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا