تا ئێستا زیاتر لە 184 هەزار خێزان لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت سوودمەندبوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا 19ی کانوونی یەکەمی 2022، 184 هەزار و 347 خێزان لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت سوودمەندبوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو 19ی کانوونی یەکەم، 36 ملیۆن و 869 هەزار و 400 لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، دابەشکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێی دوایین ئاماری وەبەرهێنانی کانزایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، تاوەکو 19ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، 184 هەزار و 347 خێزان لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پرۆسەکەش لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.

ئاشکراشی کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 70 ملیار دینار بۆ کڕینی نەوتی سپی تەرخانکردووە و بەشێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیلی بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابینکردووە. هەروەها پاڵپشتیی حکومەت بۆ نرخی هەر بەرمیلێک دەگاتە %65 و هاوڵاتیان تەنیا لە %35 نرخەکەی دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا